خانمە ئەندازیارێکی ئەڵمانی، بووە یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت کە گەشت بکات بۆ بۆشایی ئاسمان.
میشێلا پێنتاوس، خانمە ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، گەشتێکی ئاسمانیی کورتی ئەنجامدا و بووە یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت، کە ئەو کارە بکات.
ئەو کەشتییەی گەشتەکەی پێ ئەنجامدرا، سەر بە کۆمپانیای (بلو ئۆریجین) بوو و خاوەنی کۆمپانیاکە، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی جێف بیزۆس-ە.
میشێلا پێنتاوس، لەگەڵ پێنج گەشتیاری تر، لە 10 خولەکدا هێڵی کارمانیان بڕی، کە سنووری نێوان بەرگەهەوا و بۆشایی ئاسمانە و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرزەوی، خانمە ئەندازیارەکە دەڵێت، “دوای ئەو گەشتەی ئەنجاممدا، بەڕاستی تێگەیشتم کە چەندە جیهانەکەمان داخراوە بە رووی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا”.