ژنێک بە ڕووتی دەچێتە سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی کان

وەک بانگەشەیەک دژ بە لاقەکردنی ژنانی ئۆکرانی، ژنێکی نەناسراو بە ڕووتی لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی کان دەرکەوت.

ئەم ڕووداوە لە نمایشی فیلمی “سێ هەزار ساڵ بیرکردن”ـی جۆرج میلەردا بوو.

ژنەکە خۆی کرد بەناو ئامادەبووانی سەر فەرشی سووردا و جلەکەنی خۆی دڕی، دروشمێک لەسەر سنگی دەرکەوت، لە نێوان هەردوو ڕەنگی ئاڵای ئۆکرانیادا لێی نووسرابوو، “لاقەکردنمان ڕابگرن”.

لە کاتێکدا هاواری دەکرد “لاقەمان مەکەن”، کارمەندانی ئاساییش هاتن و دووریانخستەوە.

بابەتی پێشتر

سه‌رۆكایه‌تیی هەرێم دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئێستا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یەكگرتووی ئیسلامی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share