بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی ڕاستەقینەوە لە وێنەگرتندا هونەرمەندێك و وێنەگرێك برینداربوون

هونەرمەندێكی میسری لەكاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بۆمبی ڕاستەقینەی بەكارهێناوە و بەوهۆیەوە خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون.

محەمەد ڕەمەزان، ئەكتەر و گۆرانیبێژێكی میسرییە، لەكاتی وێنەگرتنی ڕیكلامێك بۆ درامایەكی خۆی كە بڕیارە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ پەخشبكرێت، بە سەختی برینداربووە.

سەرچاوەكانی هەواڵی هونەری لە میسر بڵاویانكردووەتەوە كە محەمەد ڕەمەزان لە بری تەقەمەنیی تایبەت بە كاری هونەری، بۆمبی ڕاستەقینەی لە بڕگەیەكی ڕیكلامەكەدا بەكارهێناوە و بەوەش خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە دەست و پشتی وێنەگرەكە دووچاری چەندین برینی مەترسیدار بوونەتەوە.

هاوكات هونەرمەندەكە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕایگەیاندووە كە لە كاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بە سەختی برینداربووە، بەبێ ئەوەی باس لە هۆكاری برینداربوونەكەی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ئیدانەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “ئەگەر…
Total
0
Share