هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە جیهاندا دەدرێت

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا هۆشداریدەدات لەوەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە نەخۆشیی نوێ لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

جینی هارێز سەرۆکی ئاژانسەکە دەڵێت، هەرچەندە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا مەترسیی بۆ نەخۆشیی نوێ زیاتر دەکەن، بەڵام ئەوەی دڵخۆشکەرە ئێستا زانیاری لەبارەی نەخۆشییەکان هەیە و ئەگەری شارەزابوون لە هەر نەخۆشییەک زیاترە بەراورد بە پێشوو.

وتیشی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین و وشکبوونەوە مەترسیی گەورەن لەسەر تەندروستیی جیهان.

لەبارەی مەترسییەکەوە نمونە بە فەرەنسا دەهێنێتەوە کە ئێستا نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆماردەکرێت کە بەهۆی مێرووەوە دەگوزرێتەوە و هەندێک نەخۆشیی دیکە کە لەڕێگەی مێشولەوە دەگوازرێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە لە ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share