دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانیان داوە بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە لە یەک ساڵدا یەک ملیۆن دۆنم زەویی هەرێم بەوهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕایگەیاند، “ئەگەر لە ماوەی 10 ساڵی پێشتردا یەک ملیۆن دۆنم زەوی لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتبێت، تەنها لە ساڵی 2021دا یەک ملیۆن دۆنم زەوی بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە”.

سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، لە دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە و زیانگەیاندن بە ژینگەی ئەو وڵاتە، لەسەر داوای کوەیت نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 6ی 11ی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی ژینگە و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ژینگە لە جەنگەکاندا دانا.

سەبارەت بە ئامارەکانی دەستەکە لە ساڵی 2021دا دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا 47 پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکاندا بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ ڕێنماییە ژینگەییەکان ڕەتکراونەتەوە، هەروەها دوو هەزار و 876 پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە.

بەپێی ئامارەکان، داهاتەکانی ساڵی ڕابردووی دەستەی پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بوون، لە هەولێر 158 ملیۆن و 578 هەزار دینار بووە، سلێمانی 86 ملیۆن و 708 هەزار دینار، دهۆک 60 ملیۆن و 796 هەزار دینار، گەرمیان 18 ملیۆن و 500 هەزار دینار و ئیدارەی ڕاپەڕین هەشت ملیۆن و 585 هەزار دینار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دروستیکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی کە باسی…
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share