بە ژمارە.. تەندروستیی جیهانی زیانی کارەساتبار لە لافاوەکەی هیندستان بڵاودەکاتەوە

ئەو لافاوەی وڵاتی هیندستانی گرتەوە لە ماوەی ڕابردوودا، سیستمی تەندروستیی ئەو وڵاتەی وێرانکردووە، زیانی گەورەشی بە سەرجەم سێکتەرەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، دوای ئەوە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە ئاو دایپۆشین و مەودایەکی بەرفراوانی کەوتە ژێر لافاوەوە.

بالیتا ماهیبالا نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هیندستان ڕایگەیاند، “لافاو زیانی بە 160 ناوچەی وڵاتەکە گەیاندووە، 80 لەوانە وەک ناوچەی کارەساتبار دانراون”.

لافاو زیانی بە 33 ملیۆن کەس گەیاندووە، لەناویاندا 6.4 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە.

زیاتر لە هەزار و 265 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 12 هەزار و 577 کەس برینداربوون.

نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار شوێن زیانیان بەرکەوتووە، زیاتر لە 529 هەزار شوێنیش بەتەواوی وێران بوون.

هەزار و 460 شوێنی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە، 432 شوێنی تەندروستی بەتەواوی وێران بوون و هەزار و 28 شوێنیش بەشێوەی جیا جیا زیانیان بەرکەوتووە، کە دەکاتە 10%ی کۆی شوێنە تەندروستییەکان.

نوێنەرەکەی تەندروستیی جیهانی دەڵێن، دۆخی ناوەندە تەندروستییەکان بەهۆی لافاوەکەوە کارەساتبارە، هەروەها مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکانی دوای لافاوەکە ئاشکراکرد.

باسی لەوەشکردووە، مەترسیی توندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە هەیە، هەروەها سکچوون و هەوکردنی پێست لە نەخۆشییە چاوەڕوانکراوەکانی دیکەن کە ئەگەری بڵاوبوونەوەیان بەهێزە.

بابەتی پێشتر

ڕەوتی سەدر تانە لە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی دەدات

بابەتی دواتر

"بەهۆی پانكەوە" وەزیری پەروەردە بە 40 ملیۆن دینار سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share