زریانێکی بەهێزی نوێ ئەمریکای گرتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانیان لەدەستداوە

زریانێکی بەهێزی نوێ ویلایەتی میزۆری ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تائێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر بێسەروشوێنن.

پۆلیسی ویلایەتی میزۆری رایگەیاندووە، “زریانەکە زۆر بەهێزە و ماڵەکانی وێران کردووە، تا ئێستا پێنج تەرم دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن”.

ئەوەی لە میدیاکانی ئەمریکا لە دیمەنەکانی زریانەکە بڵاویانکردووەتەوە، درەختەکان لە رەگەوە هەڵکەندراون و خانوو و باڵەخانەکان وێران بوون.

بەرپرسی پۆلیسی میزۆری بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، “ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا زریان و رەشەبا چەند ویلایەتێکی ئەمریکای گرتەوە، لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: بژاردەیەکی بەردەم ترەمپ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و کورتخایەنە بۆسەر ئـ.ـێران

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکاندا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردە بەردەستەکانی لەم دۆخەدا،…
Total
0
Share