دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكیی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو كەسیان دەستگیركرد بە تۆمەتی دزیكردن لە غه‌سلێك‌ و كافتریایه‌ك.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌ غه‌سله‌كه‌یدا بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمه‌تبار دۆزرایەوە و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

لەلایەكی دیكەوە پاش تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ دزی‌ له‌ كافتریایه‌ك كردبوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتباران (ب.م.أ. له‌دایكبووی‌ 1998) و (ع.ش.ع. له‌دایكبووی‌ 1993) دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 444 – 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا ئێستا دیار نییە حكومەت چەند و چۆن یارمەتیی خوێندكاران دەدات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‏بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ ته‌رخانكردنى بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكاران…
Total
0
Share