هەدەپە: ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە باشوور بەكەڵكی هیچ شتێك نایەت

هەدەپە لە بارەی هێرشەكانی تورکیا بۆسەر باشووری كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، جگە لە ڕەتكردنەوەی هێرشەكان، پێشی وایە هیچ ئەنجامێكی نابێت و شەڕەكە قووڵتر دەكاتەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە، لەبارەی هێرشە سەربازییەكانی تورکیاوە دەڵێت، “ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەرەوەی سنوور، جگە لە قوڵکردنەوەی شەڕ، بۆ هیچ شتێک بە کەڵک نایەت”.

هەدەپە ئەوەی بیرهێناوەتەوە، “تورکیا لە ساڵی 1983وە هێرشی زەمینی و ئاسمانی لە دژی باشووری کوردستان ئەنجام دەدات، لەگەڵ ئەوەی 38 ساڵە هیچ ئەنجامێک بەدەستنەهێنراوە، بەڵام هێشتا پێداگیری لەسەر ئۆپەراسیۆن و شەڕ دەکەن”.

هەدەپە باسی لەوەشکردووە، “دەسەڵاتی ئێستای توركیا لەبری ئەوەی هەڵەکە دووبارەنەکاتەوە و ئاشتی لەناوخۆی وڵات و لەنێوان گەلاندا دروستبکات، پێداگیری لەسەر هەڵەکە دەکات و لە دەرەوەی سنور ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام دەدات”، بۆیە هەدەپە دووپاتیدەكاتەوە، “خەڵکی هەرێمەکە لە ئۆپەراسیۆنەكان ناڕازییە و دەیەوێت کۆتایی پێبهێنرێت”.

هەدەپە پێیوایە، “هۆکاری سەرەکیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە، حسابنەکردنە بۆ کێشەی کورد و پێداگریکردنە لەسەر سیاسەتی شەڕ و ئاسایش، كارنەكردن بە جێگرەوەی سیاسی بۆ چارەسەرنەكردنی کێشەکان، شەڕەکە قوڵتر دەکاتەوە و دۆخی نەبوونی ناچارەسەر بەرەوپێشەوە دەبات”، بۆیە لەگەڵ ئەوەدایە، “لەسەر بناغەی ئاشتەوایی و دیموکراسی و دیالۆگ و دانوستان هەوڵی چارەسەری بدرێت”.

بابەتی پێشتر

حەلبوسی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە و کازمی لەبارەی هێرشەکانی داعشەوە کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرفەتی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، دامەزراندنی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوە و لەبەر زۆريی داواكاری و…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار دینار. لەكاتێكدا…
Total
0
Share