پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی داکۆکیکار لە ماف و ئیمتیازی پیشەگەرانی مین سەردانی ھێزەکانی 70 ی پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن لیوا روکن عومەر سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70ی پێشمەرگە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندیدا کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێ بەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە، رایگەیاند، ” چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت”. قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە رۆژی…
زیاتر ببینە

فەتحوڵا حوسێنی: پارتی ئەجێندای توركیا جێبەجێدەكات و دەروازەی پیشخاپووری داخستووە

ئەندامێكی نوێنەرایەتیی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە داخستنی دەروازەی پیشخاپوور دەیەوێت بۆچوونی خۆی بسەپێنێت و…
Total
0
Share