وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند، هەر کێشەیەکتان لە شوێنی کار هەبوو پەیوەندیم پێوە بکەن.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەین ئاستی هۆشیاریی کرێکاران لەبەرامبەر مافەکانیان زیاتر بەرزبکەینەوە، لیژنە هاوبەشەکانیشمان زیاتر سەردانی شوێنی کارەکان دەکەن، بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران.
وتیشی، بەڵێن بە کرێکارەکان دەدەین داکۆکیکاری مافەکانیانین و بەرگرییان لێدەکەین، لە هەر شوێنێک کێشەیان هەبوو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 5500 ەوە بکەن یان پەیوەندی بە نووسینگەکەی خۆمەوە بکەن بۆ ئەوەی هیچ کرێکارێک مافی نەفەوتێت”.