توێژینەوەیەک: ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی هەوای پیسەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بە نزیکەیی سەرجەم دانیشتووانی سەر زەوی هەوای پیس هەڵدەمژن، تەنها %0.001 یان لەو شوێنانە دەژین کە ئاستی تەنۆچکەکانی ناو هەوا لە ئاستی ئاسایی تێناپەڕن.

بەپێی داتاکانی تەندروستیی جیهانی ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا بەهۆی پیسبوونی هەواوە رووبەڕووی مردنی پێشوەختە دەبنەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە گۆڤاری The Lancet Planetary Health بڵاوکراونەتەوە، ئاستی گەردیلەکانی PM2.5 لە هەوادا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بە شێوەیەک %70 ی رۆژەکانی ساڵ لە سەرانسەری جیهان مرۆڤ بەرکەوتنی لەگەڵیاندا دەبێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئاسیا %90 ی رۆژەکان مرۆڤ بەرکەوتنی لەگەڵیاندا هەیە.

مەبەست لە PM2.5 ئەو گەردیلە پیسبووانەیە کە لە هەوای دەوروبەرماندا هەیە کە دوکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان و پیسبوونی ژینگە هۆکاری زیادبوونیانە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

پێكهاتەكان و وادەی دابەشكرنی بەشەخۆراكی "رەمەزان" ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share