سەرچاوە ئاوییەکان هۆشداری دەدات
کەمبارانی بەردەوام دەبێت و ئەوەی ئەمساڵ توندتر دەبێت

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کەمبارانی لە چەند مانگی داهاتووی ‏وەرزی زستاندا بەردەوام دەبێت و ئەوەی ئەمساڵ توندترە بەراورد بە ساڵانی پێشوو. ‏

مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ‏ڕایگەیاند، “لە قەیرانێکی جددیداین، کە قەیرانی وشکبوونەوەیە لە عێراق و ناوچەکە ‏بەگشتی”، هەروەها ئاشكرایكرد، بەپێی پێشبینییەكانی ناوەندی نیشتمانیی سەربە وەزارەتی ‏سەرچاوە ئاوییەکان، لە چەند مانگی داهاتوودا کەمبارانی بەردەوام دەبێت. ‏

بۆیە وەزیرە عێراقییەكە هۆشداریی دا لەوەی، کەمئاوی لەمساڵدا توندتر دەبێت بەراورد بە ‏ساڵانی پێشوو، “لە ساڵی ڕابردوودا ڕێکاری توندمان گرتەبەر تاوەکو بتوانرێت 100%ی ‏کشتوکاڵی وڵات ئاوی پێبگات، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئەگەر بێبارانی و کەمئاوی بەردەوام بێت، ‏ناتوانرێت کۆنترۆڵی دابینکردنی ئاو بۆ کشتوکاڵ بکرێت”. ‏

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت، “پێویستە هەموولایەک لەوە تێبگەن قەیرانی ‏کەمئاویمان هەیە و ئەمەش بابەتێکە پەیوەندیی بە گۆڕانکارییە ژینگەییەکانەوە هەیە”. ‏

عێراق لەئێستادا قەیرانی ئاوی هەیە، ئەوەش لە ئەنجامی کەمبارانی، هەروەها دابەزینی ‏بڕی ئاوی دیجلە و فورات بەهۆی گرتنەوەیان لەلایەن ئێران و توركیاوە، بەوهۆیەوە ‏پلانی کشتوکاڵی ئەم وەرزە بۆ 50% دابەزیوە بەراورد بە هەمان وەرزی ساڵی ڕابردوو.‏

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: لە ئیسرائیل نزیكدەبینەوە

بابەتی دواتر

لە وتووێژەكانی ئەمجارەدا ئێران و خۆرئاوا چییان لە یەكتر دەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share