مەزڵوم عەبدی لەبارەی پێکدادانەکەی پەکەکە و پارتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە پەیامێکدا لەبارەی پێکدادانی نێوان پەکەکە و پارتی لە ئامێدی ڕایگەیاند، هێرشی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە شەرمەزار دەکات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، بەیانی ئەمڕۆ 15ی کانونی یەکەم. لە دوو تویدا لە تیوتەر ڕایگەیاند، “هێرشی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر پەکەکە شەرمەزار دەکەین و ئەوە خزمەت بە دۆزی کورد ناکات”.

عەبدی نوسیویشیەتی، “ئێمە بانگی لایەنە کوردییەکان دەکەین کە ئەم هێرشان ڕابگیرێت و دیالۆگ جێگەی بگرێتەوە، هەروەها ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین هێرشبکاتە سەر بارەگاکانی ‘ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە  سوریا، ئەنەکەسە’ “.

ئەم تیوتانەی مەزڵوم عەبدی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی عەبدی کردبوو و ڕایگەیاندبوو، “پێویستە هەسەدە لەژێر هەژموونی پەکەکە بێتە دەرەوە و ڕێگە نەدرێت سود لەو هاوکاریانە وەربگرێت کە بۆ هەسەدە ڕەوانە دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ بە تەواوی نائومێدکرا

بابەتی دواتر

ئەو بابە نوئێلەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە دیاری بۆ خانەیەکی بەساڵاچوان برد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی خاوێنكردنەوە و پاراستنی شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی سەرۆكایەتیی شارەوانی بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ شەقامی (هەواری…
Total
0
Share