شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی چەندڕۆژەی بارانبارین دەکات و وردەکارییەکەی ئاشکرادەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەگوێرەی دوایین گۆڕانکاری، سەرەتای مانگی 12 هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەونەوە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوامیی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرچاوەی شەپۆلەکە هاتنی شێی مەداری و نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە.