حاجییەکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ حاجییەکی کورد لە وڵاتی سعودیە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاوڵاتییەک بە ناوی ڕەحمە قادر حەسەن لە دایکبووی ساڵی 1957 ، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کۆچی دواییکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو هاوڵاتییە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆیان ئەنجامداوە و هەر ئەوکاتە  گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز، دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دواییکرد”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

بابەتی دواتر

بەرهەمی ناوخۆی مریشک و ماسی لە سلێمانی پێداویستیی بازاڕ پڕدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و پارتی بەدرۆ دەخاتەوە. 5ی ئەم مانگە لە ئەنجامی…
Total
0
Share