سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەکاندا جیادەکرێنەوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی شەممە، دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی جیادەکرێتەوە بۆ غازی ئۆتۆمبێل و ماڵان (بتڵ).
وتیشی، ئاماج لەم بڕیارە دابینکردنی غازە بە ئاسانترین ڕێگە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەستبکەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەکاندا دروست نەبێت.