کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان، پلەی گەرمی بە 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەودا کۆتاییبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی