هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە

لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە و دەست بەسەر ئامرازەكانی هەوڵی هێرشەكەدا گیرا.

ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیۆشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی قادركەرەم بۆ هێرشكردنەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئامادەكرابوون.

لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر سێ بنكەی هەڵدانی مووشەكدا گیرا.

مانگی ڕابردوو لانیكەم جارێك و مانگی پێشتریشی سێجار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

جەستە نابڕێت و بكوژە.. تاقیكردنەوە لەسەر فیشەكێكی نوێ دەكرێت

بابەتی دواتر

بەکارهێنانی دەرزی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتە ڕێگایەکی مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share