کاتژمێری قیامەت چییە؟ کەی نیوەشەو لێدەدات و زەوی کۆتاییدێت؟

لە ساڵی 2020ەوە “کاتژمێری قیامەت” ئاماژە بۆ ئەوە دەکات 100 چرکە لە “کۆتایی جیهان”ەوە دوورین، لە ڕۆژی سێشەممەدا کاتژمێرەکە بەرەوپێش چووە سەبارەت بە کۆتایی جیهان، ئەوەش لەو کاتەوەی روسیا شەڕی دەستپێکردووە لەگەڵ ئۆکرانیا و ترسی لە کارەساتی ئەتۆمی بەرزکردەوە و چەندین کارەساتی سروشتی رووی لە زەوی کردووە.

لە ساڵی 2020ەوە کاتژمێرەکە پێوەرەکەی خۆی بۆ لەناوچوونی مرۆڤایەتی جێگیرکردووە، بەو پێیەی تەنها 100 چرکە لە نیوەشەوەوە دوورە، ئەمەش هێمای لەناوچوونی مرۆڤایەتییە. پێشبینی دەکرێت کاتژمێرەکە پێشبینییەکانی بۆ ئەمساڵ ئاشکرا بکات لە کۆنفرانسێکدا.

“کاتژمێری قیامەت” چییە؟

ئەم کاتژمێرە کە لەلایەن زانا ئەلبێرت ئەنیشتاین و توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ لە ساڵی 1947 دامەزرا، پێوەرێکە بۆ پێوانی ئەوەی مرۆڤایەتی چەندە لە لەناوچوونەوە نزیکە و تا کاتژمێرەکە نزیکتربێتەوە لە نیوە شەو، ئەگەری تووشبوون بە مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت لە لەناوچوون.

ڕێکخراوی “Bulletin of the Atomic Scientists” لەلایەن زانایانی ئەتۆمیەوە دامەزرا کە بەشدارییان لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی ئەمریکادا کرد لە چوارچێوەی ئەوەی کە بە “پڕۆژەی مانهاتن” ناسراوە، کە یەکەم بۆمبی ئەتۆمی بە جیهان ناساند، چونکە نەیانتوانی مەترسییەکانی پشت کارەکەیان پشتگوێبخەن.

هەرچەندە ئامانجی پشت دامەزراندنی ئەو کاتژمێرە لە سەرەتاوە پێوانەکردنی لەناوچوونی مرۆڤایەتی بوو بەپێی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام دواتر فراوانترکرا بۆ ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە، کاتژمێرەکە لە یەکێک لە هۆڵەکانی زانکۆی شیکاگۆ دانراوە.

میلەکانی ئه م کاتژمێره ده توانێت بەپێی تێکچوون یان باشتربوونی دۆخی مرۆڤایەتی بۆ پێشەوە یان دواوه بچێت، له ساڵی 1991دا لەگەڵ کۆتاییهاتنی شه ڕی سارد کاتژمێرەکە17 خولەک لە نیوەشەو هاتەدواوە و تا ساڵی 1995 له و فۆرمەدا مایەوە.

لە ساڵی 1947ـەوە واتە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، کاتژمێرەکە هەشت جار بەرەو دواوە رۆیشتووە، لە کاتێکدا 16 جار بەرەو پێشەوە واتە بەرەو لەناوچوونی زەوی و نزیکبوونەوە لە نیوەشەو پێشکەوتووە.

ڕێکخراوەکە لە ماڵپەڕی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە “کاتژمێری قیامەت” ساڵانە بە ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، کە تایبەتمەندن لە بواری ئاسایش و زانستدا، دەستکاری دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەر و زانا دەکە، کە لەنێویاندا 13 براوەی خەڵاتی نۆبڵ هەن.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، کاتژمێرەکە “بووەتە نیشاندەرێکی دانپێدانراو و پشتپێبەستراو لە سەرانسەری جیهان بۆ ئامادەیی جیهان بۆ هەر کارەساتێک کە لە ئەنجامی چەکی ئەتۆمی و گۆڕانی کەشوهەوا و تەکنەلۆژیای تێکدەر و سەرجەم کەرتەکانی دیکەدا ڕووبدات”.

ئەم کاتژمێرە بە درێژایی مێژووی خۆی چەندین ڕەخنەی لێ گیراوە، لەوانە بابەتێک کە ڕۆژنامەی “The Conversation ” لە ساڵی 2015 بڵاویکردووەتەوە، تیایدا توێژەری زانکۆی ئۆکسفۆرد، ئەندرێ ساندبێرگ هۆشداریداوە لە بەکارهێنانی “کاتژمێری قیامەت” بۆ پێشبینیکردنی ڕووداوەکانی داهاتوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێرەکە بەپێی “توانای هەستکردن بە دۆخی لەناکاو” پێوانە دەکرێت لەلایەن سەرپەرشتیارەکانییەوە، هەندێکی دیکە لە زانایان پێیانوایە ئەم کاتژمێرە نابێت بە هیچ شێوەیەکی جددی وەربگیرێت و پشتیپێببەسترێت.

“کاتژمێری قیامەت” لە باشترین حاڵەتدا

ئامانجەکانی ئەو کاتژمێرە تا ئێستا لە هیچ کاتێکدا هێندەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1991 گەشاوە نەبوون، لە پاییزی ئەو ساڵەدا، سەرۆکی ئەمریکا جۆرج بوش، لابردنی باری نائاسایی ڕاگەیاند و فەرمانی لەناوبردنی هەزاران کڵاوەی ئەتۆمیی بەپێی پەیماننامەی ستراتیژیی کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دا، دواتریش سەرۆکی سۆڤیەت میخائیل گۆرباچۆڤ بە فەرمانێکی هاوشێوە وەڵامی دایەوە.

دوو ساڵ پێشتر، کاتێک دیواری جیابوونەوە لە بەرلین کۆتایی جەنگی ساردی هێنایە کایەوە، بەڕێوەبەرانی “کاتژمێری قیامەت” 10 خولەک پێش نیوەی شەویان هێنایە دواوە.

دوای ڕاگەیاندنی سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمیی ئەمریکا و سۆڤیەت، سەرپەرشتیارانی کاتژمێرەکە چوونە ناو گفتوگۆیەکی قووڵەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا پێویستە حەوت خولەکی دیکە بیخەنە دواوە یان نا.

بەڕاستی بۆ یەکەمجار لە مێژووی دروستکردنیدا کاتژمێرەکە بەدوای یەکدا 17 خولەک بۆ دواوە ڕۆیشتووە.

لە وتارێکدا لە ساڵی 1991 لە بولیتینی زانایانی ئەتۆمی کە سەرپەرشتیی کاتژمێرەکە دەکەن، بڕیارەکانی بوش و گۆرباچۆڤی بۆ داماڵینی چەک و بە “سەرەتای کۆتایی هاتنی چەکی ئەتۆمی” بەرز نرخاندووە.

لەو کاتەدا گۆڤارەکە کارتۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەری چەکی ئەتۆمی لەناو زبڵدانێکدا پیشان دەدا.

خەونەکە پەرش و بڵاو دەبێتەوە

لە مانگی یەکی ساڵی 2020ەوە، کاتژمێرەکە لە 100 چرکە پێش نیوەشەوەوە وەستاوە، ئەوە یەکەمجار بوو کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەربەستی دوو خولەکی تێپەڕاند، ڕێکخراوەکە لە ساڵی رابردوودا رایگەیاند، “ئێمە لە ساتێکی پڕ مەترسیدا وەستاوین”.

ساڵی ڕابردوو کە کاتژمێرەکە بەپێی ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢١ گۆڕا، ئەندامانی ڕێکخراوەکە پشتڕاستیان کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە سەرکەوتنی جۆ بایدنی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا هێنایە ئاراوە “هیوایەکی هێنایە ئاراوە کە ئەوەی وەک پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بەرەو کارەسات دەهاتە بەرچاو دەتوانرێت ڕابگیرێت”.

باسیان لەوە کرد کە ئەو دیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی ئەنجامدا، ڕێککەوتنیان لەسەر هەرگیز نەچوونە شەڕی ئەتۆمییەوە زۆر گرنگە.

بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە مەترسییەکانی پەیوەست بە ڕێژەی بەرزی خواست لەسەر چەکی چەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا، “ئێران بەردەوامە لە دروستکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، پێداگری دەکات کە هەموو سزاکان هەڵبگیرێن پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پلانی کاری هاوبەش پێدەچێت پەنجەرەی دەرفەتەکان دابخرێن”.

“بە تێپەڕبوونی کات، ڕەنگە دراوسێکانی ئێران، بەتایبەتی سعودیە ، هەست بە ناچاری بکەن بۆ بەدەستهێنانی توانای هاوشێوە، ئەمەش سەرەتایەکی ترسناک دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرێک لە وڵاتان شارەزایی و کەرەستەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان هەبێت.”

کاتژمێرەکە لە ساڵی 2020ەوە لە هەمان کاتدا ماوەتەوە، بەڵام ئەوە نیشاندەرێکی باش نییە

“ئەگەری چەکی ئەتۆمیی سعودیە” دوای ئێران بۆ چوونە پێسەوەی کاتی “کاتژمێری قیامەت” ئاماژەیەکی باش نییە.

“کاتژمێری قیامەت” کە ئاماژەیەکی ڕەمزییە بۆ کۆتایی جیهان، ئێستا دوو ساڵە وەک خۆی ماوەتەوە و سەد چرکە لە نیوەشەوەوە دوورە، واتە ئەو خاڵەی کە ڕەنگە مرۆڤایەتی بسڕدرێتەوە.

هاوکات دووپاتی کردەوە کە ساڵی 2021 شایەتی ئاماژەکانی زیادبوونی چەکی ئەتۆمی چینی بەخۆیەوە بینی، جگە لەوەی مۆسکۆ و پەکین تاقیکردنەوەی مووشەکییان زیاد کرد، “ئەمەش مەترسیدارە چونکە ڕەنگە مەترسی لەسەر بڵاوبوونەوەی پاشماوە لە دەوری خولگەی زەوی دروست بکات، و بەم شێوەیەش ڕەنگە ڕێگری لە هەر هەوڵێکی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان لە داهاتوودا بکات”.

ڕێکخراوەکە پێداچوونەوەی بە کارەساتەکانی دیکەدا کرد، وەک پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرئەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و هێرشە ئەلیکترۆنیەکان.

کاتژمێرەکە چی دەڵێت بۆ ئەمساڵ؟

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ململانێکانی ئۆکرانیا بووەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ و بۆردومان لە نزیک گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپا، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووشدا پوتین هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕەچەڵ برۆنسۆن، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە کە سەرپەرشتیی “کاتژمێری قیامەت” دەکات، وتی، “ئەوەی ئێمە سەیریمان دەکرد هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی نێودەوڵەتی بوو لەکاتێکدا ناکۆکی لە نێوان دوو کەسدا هەیە.” ئەو وڵاتانەی کە گەورەترین جبەخانەی ئەتۆمی لە جیهاندا کۆنترۆڵ دەکەن بخەنە دۆخی ململانێی توندەوە، ئەوەی ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین ئەوەیە کە بەڕاستی پێویستە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم قەیرانە”.

چی ڕوودەدات کاتێک “کاتژمێری قیامەت” لێدەدات؟

برۆنسۆن ئاماژە بەوە دەکات کە ناتوانرێت کاتژمێرەکە بگۆڕدرێت بۆ نیوەی شەو، “چونکە لەم ساتەدا ناتوانین” و دەشڵێت “هیچ ئامرازێکی گونجاومان نەدەبوو بۆ وەڵامدانەوە”.

وە ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە پاشەکشە ئاڵۆزتر بێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی نیوەشەو سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا.

برۆنسۆن هیوادارە ئەو کاتژمێرە مێژووییە نەک هەر هۆشدارییەک بێت، بەڵکو ئاماژەیەک بێت بۆ دڵنیاکردنەوە و بیرخستنەوەی خەڵک، “پێشتر کاتژمێرەکەمان گەڕاندەوە دواوە و دەتوانین دووبارە ئەو کارە بکەینەوە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کلاسیکۆی مایسترۆکان (چاڤی – چابی) ڕوودەدات؟

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین تانکی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share