تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئیمارات سەرکەوتوو بوو

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێری شوێنگرەوەی تاکسی لە شەقامەکانی ئیمارات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و چوار ئۆتۆمبێل لە تاقیکردنەوەکەدا بکارهاتوون، دووانیان کارەبایی و دووانیان بە وزەی خاوێن کاردەكەن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە تاقیکردنەوەکەدا چاودێریی توانای ئۆتۆمبێلەکان کراوە لە هەڵگرتن و دابەزاندنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شوێنە دیاریکراوەکاندا داببەزن، یاخود سەرکەون و تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوویی لە ئەبوزەبی-ی پایتەخت ئەنجادراوە.

مستەفا، ئەو کەسەی لە شوێنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبێ ئەوەی شۆفێریبکات دانیشتووە و کارەکانی بەشێک بوون لە تاقیکردنەوەکە، بە ئاژانسەکەی وتووە، ئەوانەی زیاتر خواستیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکە هەبووە ناوەندەکانی بازاڕکردن و هۆتێلەکان بوون.

كۆمپانیای “بەیانات” کە بەشێکە لە “کۆمەڵەی 42″ی تەکنەلۆژی و بارەگاکەی لە ئەبوزەبییە، لە مانگی تشرینی دووەمدا تاقیکردنەوەکەی لەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر ئەنجامداوە کە دووانیان بە کارەبا کاریاندەکرد و دووانەکەی دیکەیان بە سووتەمەنیی خاوێن کاریانکردووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکان 10 ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر تیادا بەشداردەبن، لە ناوچە جیاوازەکانی ئەبوزەبی خوازیارانی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن داوای بەکارهێنانیان بکەن.

تاقیکردنەوەکان لە ساڵانی ڕابردوودا لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەکان ئەنجامدراوە، بەڵام بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی بازرگانی تائێستا کاتییە.

لە مانگی ڕابردوودا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەلایەن پەکینەوە خرانەڕوو، لەگەڵیشیاندا کارمەندێکی سەلامەتی هەیە بۆ کارکردن وەک شۆفێر لە حاڵەتی لەناکاودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
زیاتر ببینە

هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن: تەندروستیتان لە مەترسیدایە

کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە خۆی بەرهەمیدەهێنێت، سەبارەت بە تەندروستیی بەکارهێنەرانی…
Total
0
Share