چین لە تاقیکردنەوەی چاندنی ئەندامەکانی جەستەی بەراز لە مەیموندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

شارەزایانی بواری بایلۆجی لە چین سەرکەوتووبوون لە چاندنی چەند ئەندامێکی جەستەی بەراز لە جەستەی مەیموندا، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە ئەگەری گواستنەوەی ئەم ئەندامانە لە داهاتوودا بۆ مرۆڤ.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا جیهانیییەکان بڵاویانکردەوە، “شارەزایانی بواری بایلۆجی لە وڵاتی چین، سەرکەوتووبوون لە چاندنی چەند ئەندامێکی جەستەی بەراز لە جەستەی چوار مەیموندا”.

ئاماژەشیان بەوە کرد، “پسپۆڕەکان لە تاقیکردنەوەکەیاندا هەستاون بە چاندنی دڵ و گلێنەی چاو و پێست و ئەندامەکانی ناوەوە، لە جەستەی سێ مەیمونیاندا، هاوکات جگەر و گورچیلەیان لە جەستەی مەیمونی چوارەمدا چاندووە، جەستەی مەیمونەکە بە هۆی سێ جینی ئەو ئەندامانەوە رەتیکردووەتەوە”.

شارەزایانی بواری پزیشکی ئەم هەنگاوە زۆر گەورە دەبینن لەبەردەم چارەسەرکردنی کەمی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە کاتێکدا کەسێکی دیکە پێویستی پێیەتی.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

سلێمانی..کەسێک لە کاتی فرۆشتنی ئەو کەلوپەلەی دزیبووی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share