ناسا تاقیكردنەوە بۆ فڕۆكەیەكی خێراتر لە دەنگ دەكات

فڕۆكەكەی پڕۆژەی (كوایت سوپەر سۆنیك تەكنەلۆجی)ی ئەمریكی

بڕیارە فڕۆكەی (ئێكس-59) كە لەلایەن ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی (ناسا) بە هاوبەشی لەگەڵ “لۆكهید مارتن” پەرەیپێدراوە لە كاتێكی نزیكی ئەمساڵدا یەكەم فڕینی ئەنجامبدات.

فڕۆكەكە وا دیزاین كراوە كە خێراتربێت لە دەنگ بە بەرزترین ئاستی بێدەنگی، دوور لە دروستكردنی دەنگی گەورە كە لە فڕۆكەكانی ئێستادا هەیە.

سەركەوتنی تاقیكردنەوەی فڕۆكەكە، كە بەشێكە لە پڕۆژەیەك بەناوی (كوایت سوپەر سۆنیك تەكنەلۆجی) دەبێتە هۆی گەڕانەوەی فڕۆكەی بازرگانی كە بتوانێت گەشت بكات خێراتر لە خێرایی دەنگ، هاوشێوەی فڕۆكەی فەرەنسی (كۆنكۆرد).

ناسا بزوێنەرێكی جەنەڕاڵ ئەلكتریكی بە درێژی 13 پێ بۆ فڕۆكەكە داناوە، بەپێی نوێترین راگەیەندراوی ئاژانسەكە، ئەو بزوێنەرە هێزێكی پاڵنانی گەورە بۆ فڕۆكەكە دابیندەكات بەجۆرێك خێراییەكەی دەگەیەنێتە 1.4 ماخ (Mach number) و بەرزیی نزیكەی 55 هەزار پێ (16764 مەتر).

ناسا دەیەوێت بیسەلمێنێت (ئێكس-59) دەتوانێت خێراتر لە دەنگ بفڕێت بەبێ دروستكردنی هیچ دەنگێكی بەرز كە بەشێوەیەكی گشتی فڕۆكە خێراتر لە دەنگەكان دەریدەكەن.

بابەتی پێشتر

لە دیمەنێکی ترسناکدا بیابانەکانی وڵاتێکی عەرەبی بووە بە لافاو

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: پاڵپشتیی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابیندەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share