شێوازێكی تری هاككردنی فەیسبووك ئاشكرابوو

شێوازێكی نوێی هاککردنی فەیسبووک هاتووەتە ئاراوە كە بەبێ ئەوەی خۆت ئاگاداربیت دەكرێت، بەڵام چۆن؟

ئەم شێوازەی هاككردن لە ڕێگەی كۆمێنتەوە دەكرێت، بەبێ ئەوەی خۆت ئاگاداربیت، كۆمێنت بە ناوی هەژمارەكەی تۆوە بۆ هاوڕێكانت دەنووسرێت و زیاتر كۆمێنتی نەشیاو و سووكایەتیپێكردن، ناوزڕاندن و ناوەڕۆكی ڕقاویین.

بەپێی وتەی شارەزایان، خاوەنی هەژمارەكە نازانێت بە ناوی ئەوەوە كۆمێنت نووسراوە، چونكە كۆمێنتەكان نابینێت و بە پێچەوانەوە هاوڕێكانی كە كۆمێنتەكانیان بۆ كراون دەیانبینن و دەیانخوێننەوە.

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی ئاگاداری هەژماری فەیسبووكەكەت ببیت و پێشوەختە هاوڕێكانت ئاگاداربكەیتەوە لەوەی تۆ بەرپرسیارنیت لە كۆمێنتی لەو جۆرە، بۆ ئەوەی دووربیت لە كێشمەكێش و لێكترازانی كۆمەڵایەتی و تەنانەت كێشەی یاسایی.

بابەتی پێشتر

نێچيرڤان بارزانى: په‌لامارەكە‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديیه‌

بابەتی دواتر

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە.. یەکەم باتریی لمین دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share