کونێکی رەش هەڕەشە لە زەوی دەکات.. بەرەو هەسارەکەمان دێت و دەتوانێت ونی بکات

زاناکان کونێکی رەشی گەورەیان دۆزیوەتەوە کە راستەوخۆ بەرەو زەوی دێت، ئەم کونە رەشە توانای قووتدانی گەلەئەستێرەکەمانی بە تەواوی هەیە.

کونە رەشەکان کاتێک دروست دەبن کە ئەستێرەیەک یان چەند ئەستێرەیەک “دەمرن”، ناوەندێکی کێشکردنی هێندە گەورە دروست دەکات کە هیچ شتێک، تەنانەت رووناکیش ناتوانێت پێیدا تێپەڕێت.

کونە رەشەکە ناوی PBC J2333.9-2343 نزیکەی 657 ملیۆن ساڵی رووناکی لە زەویەوە دوورە، ئەوەش وایکردووە نیگەرانکەر نەبێت چونکە ماوەیەکی زۆری دەوێت تا بگاتە زەوی هەرچەندە راستەوخۆ بەرەو زەوی دێت و خێراییەکەی زۆرە.

ئەم کونە رەشە رووبەرەکەی نزیکەی 40 هێندەی رێڕەوی شیری گەورەترە کە رووبەرەکەی ملیۆنێک ساڵی رووناکی دەبێت.

بەپێی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی، ئەم کونە یەکێکە لە گەورەترین کونە رەشەکان کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە و تا ئەم دواییانە زانایان پێیانوابوو ئەم کونە گەلەئەستێرەیە، پێش ئەوەی گومانەکانیان لە سروشتەکەی بۆ دروست ببێت و لێکۆڵینەوەی لێبکەن.

رۆژنامەکە لە زاری لۆرینا گارسیا، نووسەری سەرەکی ئەو توێژینەوەیەی کە کونە رەشەکەی پۆلێنکردووەتەوە و توێژەر لە پەیمانگای میلینیۆم بۆ فیزیای گەردوونی، رایگەیاندووە، “دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوە لەم گەلەئەستێرەیە، چونکە تایبەتمەندیی سەیر و سەمەرەی نیشانداوە”.

هەروەها تایبەتمەندییە نامۆکانی پیربوونی گەلەئەستێرەکەی ئاشکرا کرد و دەرکەوت کە گەلە ئەستێرەیەکی مردووە.

هەرچەندە قەبارەی تەواوەتی کونە رەشەکە ترسناکە، بەڵام زۆر دوورە.

بۆ تێگەیشتن لە مەودای ئەم کونە رەشە لە زەویەوە، موشەکێک کە بە خێرایی 18 هەزار میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات، پێویستی بە ٣٧ هەزار ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی مەودای یەک ساڵی رووناکی ببڕێت، ئەم کونە ڕەشەش 657 ملیۆن ساڵی رووناکی لە ئێمەوە دوورە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ چەند گەڕەکێکی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share