مەسك: بەكارهێنانی تویتەر بۆ دامەزراوە بازرگانی و حكومییەكان بێبەرامبەر نابێت

خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی تویتەر بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بێبەرامبەر نابن.

ئیلۆن مەسک، كە خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرە لەبارەی پلانی نوێی بۆ گەشەپێدانی تۆڕەكە ڕایگەیاند، تویتەر ھەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارھێنەرانی ئاسایی، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بە پێچەوانەوە دەبێت.

جەختیشی كردووەتەوە، دەیەوێت کۆمپانیای تویتەر بکات بە کۆمپانیایەکی گشتگیر لە دوای سێ ساڵ لە کڕینی کۆمپانیاکە.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ڕۆیتەرزیش بێت، تویتەر دەرفەتێکی نوێی بڵاوکردنەوەی ریکلامی ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی ناوەرۆكەكەی ئاشكرابكات.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئیلۆن مەسک، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی ناکات، وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو داھاتی کۆمپانیاکە تەنها لە ڕیکلام پێنج ملیار دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

چاودێری بۆ دادەنرێت.. شەش گەڵابە خاشاك لە فێڵاو كۆكراوەتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی "درۆكردنەوە" عێراقییەك لە ئەمریكا 48 مانگ زیندانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share