ساتی لەدایکبوونی ئەستێرەیەکی بچووک ببینە.. تەمەنی 100 ساڵە و هاوشێوەی کاتژمێری لمینە

تەلسکۆپی جەیمس وێب وێنەی تۆز و خۆڵێکی زۆری گرتووە کە هاوشێوەی کاتژمێرێکی لمین لە دەوری ئەستێرەیەکی بچوکی تازە دروستبوودا کۆبووەتەوە.

لە وێنەکەدا هاوشێوەی تیشکی پرتەقاڵی و شین دەرکەوتووە، کە پێشتر دیمەنی لەوجۆرە نەبینراوە، وێنەکە لەڕێگەی “NearCam”ەوە گیراوە کە تایبەتە بە تەلسکۆپی جەیمس وێب و بە تیشکی ژێر سوور کاردەکات کە چاوی مرۆڤ توانای بینین ئەو وێنانەی نییە.

ئەستێرەکە ناوی “پرۆتۆستار 1527″ـە لەناو تاریکیدایە بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵەی هاوشێوەی کاتژمێری لمین دەورەیداوە.

تەمەنی ئەستێرەکە 100 ساڵە و هێشتا لە قۆناغی دروستبووندایە، ئەستێرەکە بەهۆی ئەوەی لە قۆناغەکانی سەرەتای دروستبوونیدایە توانای دەردانی گازەکانی خۆی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی…
Total
0
Share