ئایا ئەم منداڵە هۆکاری ڕاگرتنی فەیسبووک بوو؟

دوای لەکارکەوتنی پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک بۆماوەی حەوت کاتژمێر، هەواڵی جیاجیا لەسەر هۆکاری ڕاگرتنەکە بڵاودەکرێتەوە، بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە هەرێمی کوردستان وێنەی منداڵێکی چینی بڵاودەکەنەوە، کە گوایە ئەو هۆکاری ڕاگرتنەکە بووە، بەڵام ڕاستییەکە چییە؟

لە ڕاستیدا وەک کۆمپانیای فەیسبووک خۆی ڕایگەیاندووە هۆکاری ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکە پەیوەندی بە گۆڕانکارییەوە هەبووە لە خودی کۆمپانیاکەدا و بە ناچاری خزمەتگوزارییەکانی ڕاگرتووە.

ئەو منداڵە چینییە ناوی “وانگ یانگ”ــە و ساڵی 2014 کاتێک تەمەنی 13 ساڵ بووە سیستمی خوێندنی ئۆنلاینی خوێندنگەکەی خۆی هاککرد بۆ دەستکەوتنی پرسیارەکان و وەڵامدانەوە بە ئاسانی.

دوای هاککردنی سیستمی خوێندنی خوێندنگەکەی وانگ بەناوبانگ بوو و هەندێکجار بە بچوکترین هاککەری جیهان ناودەبرا، دواتر کاری لەگەڵ زانکۆی Tsinghua لە پەکین دەستی بەکارکردن کرد.

ژانگ یانگ، لە ساڵی 2014 دا لە کۆنفرانسی ئینتەرنێتی لە چین قسەیکرد و ڕایگەیاند، “سەرەتا بۆئەوەی بتەوێت شوێنێک یان وێبسایتێک هاکبکەیت دەبێت هێرشبکەیتەسەری، پاشان لاوازییەکانی دەردەکەوێت و تۆیش دەتوانت کارلەسەر لاوازییەکان بکەیت”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی ئێران بۆ یادی مام جەلال: ڕۆڵێکی بێوێنەی هەبوو لە دروستکردنی یەکڕیزی

بابەتی دواتر

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share