ناسا: ژمارەیەک تسۆنامی روودەدەن کە هەزار ساڵە هاوشێوەی نەبووە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (نـاسـا) رایگەیاند، بەشی خزمەتگوزاری کەشناسیی سەر بە ئاژانسی ناسا پێشبینی روودانی زنجیرەیەک تسۆنامی گەورە دەکات کە هەزاران ساڵە رووی نەداوە و هاوشێوەی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تسۆنامییەکان وڵاتی ئەمریکا دەگرنەوە و بەجۆرێک بەهێز دەبن کە دەبنە رووداوێکی مێژوویی و لەیادنەکراو لە جیهاندا، هەروەها ئەو ناوچانەی بە شێوەیەکی سەرەکی دەکەونە ناو بازنەی رووداوەکەوە بریتین لە “ویلایەتەکانی کێنتاکی و ئەرکانسان” و چەند ناوچەیەکی دیکە.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە چەند هێما و نیشانەیەکی تایبەتی لەگەڵدایە و کە دەتوانرێت یارمەتیدەر بێت بۆ هاوڵاتییان تا بە زووترین کات ئامادەکاریی بۆ روودانی بکەن و بیناسنەوە، لەوانە: بەر لە رووداوەکە بە شێوەیەکی نا ئاسایی شەپۆلێکی بارانبارین وڵاتەکە دەگرێتەوە و بە درێژایی چوار مانگ بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
Total
0
Share