بۆ پارێزگاری و ڕێگری لە “خۆکوشتن”.. تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە گوگڵەوە

کۆمپانیای گوگڵ پلانی هەیە سیستمێکی نوێی “هۆشیاریی دەستکرد” بخاتەڕوو کە یارمەتیی پاراستنی گیانی خەڵک دەدات و ڕێگری لە “خۆکۆشتن” دەکات.

بەپێی پێگەی “ماشەبڵ”، لەگەڵ بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن و توندوتیژیی خێزانییەوە لە گەڕانی گوگڵدا، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری و وردەکاری لەبارەی چۆنێتیی داواکردنی یارمەتییەوە نیشاندەدرێت.

کاتێک هۆشیارییە دەستکردەکە “هەست دەکات” بەکارهێنەر بارێکی دەروونیی سەختی هەیە، چەند “بۆکس”ێک لەسەر ڕووکاری ماڵپەڕەکە دەردەکەون، ژمارەی تەلەفۆنیی تایبەت بەو لایەنانەیان تێدایە کە لە هەر وڵاتێکی دیاریکراودا کاریان ڕێگریکردنە لە خۆکوژی.

هەروەها کاتی گەڕانی بەکارهێنەر بەشوێن هەندێک زانیاریی دیارکراودا کە پەیوەندییان بە توندوتیژیی خێزانی یان کێشەی نێوان هاوسەرەکانەوە هەیە، هۆشیارییە زیرەکەکەی گوگڵ تێدەگات توندوتیژی و کێشەیەک لەئارادایە و لەسەر ئەو بنەمایە، پێشنیار و زانیاریی هاوکاریکردن دەخاتەڕوو.

گوگڵ گەورەکۆمپانیای بواری تەکنەلۆجیا و زانیاریی ئەلیکترۆنی، لە ماوەی پێشوودا چەند جۆرێک هۆشیاریی دەستکردی پەرەپێداوە کە بەبێ هاوکاریی مرۆڤ، دەتوانن خوێندنەوە بۆ بارودۆخ و دەروونی کەسانی بەکارهێنەر بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا گوێ بە نیگەرانییەكان نادات.. بەمنزیكانە غاز بە ڕۆبڵ دەفرۆشین

بابەتی دواتر

دیلۆیت ئامارەكانی فرۆشتنی نەوت و داهاتی 2021ی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share