کەشناسی: ئەمڕۆ لێزمە و تاوەباران دەبێت

كەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەكانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی کەشناسی ئەمڕۆ تاوەباران بەردەوامدەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەباران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتیش دابارین زیاتردەبێت و بە شێوەی لێزمەباران دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشوهەوا جێگیردەبێت و ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

كەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ سێشەممەوە دەڵێت، “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share