لە سلێمانی سبەینێ ناكرێتە پشوو

سەرەڕای پێشبینییەكانی كەشناسی بەوەی لە ئێوارەوە بەفربارین دەستپێدەكاتەوە، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، سبەینێ ناكرێتە پشوو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوا و ئەگەری ڕاگەیاندنی پشوو قسەیكرد، بەوتەی خۆی، لەگەڵ لایەنەكانی پەیوەند بە كەشوهەوا قسەیانكردووە و پێویست ناكات سبەینێ بكەنە پشوو.

لەگەڵ ئەوەی پارێزگاری سلێمانی دووپاتیكردەوە، ئەگەر دۆخێكی وا هاتە پێشەوە كە زیان بە هاوڵاتییان دەگەیەنێت و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی گشتی دروستدەكات، بڕیاری دیكە دەدەن، دەسەڵاتیش دراوە بە یەكە ئیدارییەكان لە سنووری وەڵامدەرەوەی ئەو دۆخانە بن كە دێنە پێشەوە.

پێشتر و بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرماوە دوێنێ و ئەمڕۆ لە سلێمانی كرابوونە پشوو، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەرکردنی روونکردنەوەی کۆتایی لەبارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە…
Total
0
Share