چالاکیی زاگرۆسانە لە قەرەداغ ئەنجامدرا

لە چالاکییەکدا لە قۆپیی قەرەداغ 10 هەزار بەڕوو چێندران.

بیلال حەسەن، ئەندامی رێکخراوی سروشتی کوردستان، ئەندام لەتۆڕی زاگرۆسانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە ناونیشانی ‘هەرەوەزیی چاندنی زاگرۆسانە ژیانەوەی سروشتی نیشتمان’ لەساڵى حەوتەمى زاگرۆسانە، یەکەم چالاکیى زاگرۆسانەى باشوورى کوردستان لە قۆپییەکانى قەرەداغ ئەنجامدرا.

وتیشی، لە هەڵمەتی زاگرۆسانەکە 10 هەزار بەڕوو چێندران کە زیاتر لە پێنج رێکخراو و خەڵکانی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەکان بەشداربوون.

لەبارەی ئامانجی چالاکییەکە بیلال حەسەن وتی، “ئامانج لەم کارە زیاتر سەوزکردنی باشووری کوردستانە لەڕێگەی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە ئەمساڵیش بۆ ماوەی 25 رۆژ بەردەوامدەبێت و لە چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە هەڵمەتەکە ئەنجامدەدرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share