ئەنگێڵا مێرکڵ بەهۆی هاوکاری پەنابەرانەوە خەڵاتێکی جیهانی پێبەخشرا

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا

ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لەپای هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە پەنابەران و پێدانی مافی پەنابەرێتی پێیان، خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پەنابەران “نانسین” بۆ ساڵی 2022 پێبەخشرا.

فیلیپۆ گراندی، کۆمسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، “لە چێوەی هاوکارییەکانی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر و یارمەتیدانیان بۆ مانەوەیان لە ژیان و دووبارە بونیادنانەوەیان، ئەنگێڵا مێرکڵ نموونەی ئازایەتی و ئەخلاقی سیاسی گەورەی پیشاندا”.

وتیشی، “خەڵاتی “نانسین” بەو کەس و ڕێکخراو و کۆمەڵانە دەبەخشرێت کە کاردەکەن بۆ پارێزگاری لە کۆچبەران و پەنابەران و بێڕەگەزنامەکان”.

براوەی خەڵاتەکە بڕی 150 هەزار دۆلاری ئەمریکی پێدەبەخشرێت، بۆ پرۆژەکانی هاوکاریکردنی پەنابەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share