چین داوا لە هاوڵاتییانی دەكات پێدوایستییە خۆراكییەكان لە ماڵەوە ئەمباربكەن

حكومەتی چین داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات، ئامادەكاری بكەن بۆ حاڵەتی لەناكاو و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە ئەمباربكەن.

وەزارەتی بازرگانیی چین لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە و خۆراك لە ماڵەكانیان ئەمباربكەن وەكو ئامادەكارییەك بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناكاو.

هەروەها وەزارەتەكە داوای لە حكومەتە خۆجێییەكان كردووە ئاسانكاری بۆ بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆری گۆشت و میوە بكەن و پارێزگاری لە سەقامگیریی نرخیش بكرێت.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكانی چین، داواكارییەكەی حكومەتی وڵاتەكەیان بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان چین و تایوان، هەروەها مەترسییەكانی كۆرۆنا و بارانەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share