وەزیری دەرەوەی وڵاتێك دەكەوێتە بەر پەلاماری سەگ و برینداردەبێت

وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، تووشی گەستن بووەتەوە لەلایەن سەگێكی گەورەوە كە نازانێت خاوەنەكەی كێیە.

دیمیتری كۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رایگەیاند، لەكاتی بەپێ گەڕانیدا لەگەڵ كۆمەڵەكەیدا تووشی رووداوەكە هاتووە.

وتیشی، “سەگێكی گەورە بوو، بەبێ كۆنتڕۆڵ و ئازادانە دەڕۆیشت، لەكاتی گەڕانەكەدا پەلاماری هاوەڵاكانیدام، لەهەمان كاتدا پەلاماری خۆمی دا”.

ئەو وەزیرە باسی لەوەشكرد، بەهۆیەوە ناچاربووە بچێتە نەخۆشخانە و لەوێ چارەسەری پێویستیان بۆ كردووە.

لەگەڵیشیدا وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا برین و خوێن لەسەر قاچی دەركەوتووە.

بەڵام كۆلیبا ئاشكراینەكرد كە لەكاتی گەڕانەكەیدا كاتێك تووشی رووداوەكە بووە، لەگەڵ كێدا بووە، ئایا كۆمەڵێك كەس یان كۆمەڵێك سەگ.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا باسی لەوەكردبوو كە خاوەن ژمارەیەك سەگە و ئەوەشی وت، كاتێك شەڕی سەر وڵاتەكەی دەستیپێكردووە، راستەوخۆ خێزانەكەی ئۆكرانیا-یان جێهێشتووە، لەنێویشیاندا هاوسەرەكەی و كوڕ و كچەكانی و سەگەكانیشی.

بابەتی پێشتر

ژنێک لە سلێمانی بە سکێک چوار منداڵی بوو

بابەتی دواتر

ژووری بازرگانی: بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتباران بەرزدەنرخێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share