بەحرەین دەبێتە دووەم وڵات ڤاكسینی فایزەر بەكاربهێنێت

حكومەتی بەحرەین ڕایگەیاند، “بەكارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا-ی کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک لە بەحرەین ڕێگەپێدراوە و بۆ خەڵكی وڵاتەكەیان بەكاریدەهێنن.”

بە گوێرەی میدیای بەحرەین، حكومەتی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ هەینی 4ی كانونی یەكەم ئاشكرایكردووە كە بەكارهێنانی ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فارز-ی ئەمریكی لە بەحرەین ڕێگەپێدراوە و بەحرەین دەبێتە دووەم وڵات كە ئەو ڤاكسینە بۆ هاوڵاتییەكانی بەكاربهێنێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەریتانیا خۆی وەك یەکەم وڵاتی جیهان بۆ بەكارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک ڕاگەیاند.

هەمان ڕۆژ حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، “حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر ڕاسپاردەی ئاژانسی سەربەخۆیی بۆ ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستی بەریتانیا ناسراو بە  (MHRA) بۆ پەسەندکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر – بایۆن تێک و لە هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینەکە لە سەرتاسەری بەریتانیا-دا دابەشدەکرێت.”

مانگی ڕابردوو، بەحرەین ڤاكسینی سینوفارم-ی بەكارهێنا بۆ ئەو كارمەند و فەرمانبەرانەی كە لە هێڵەكانی پێشەوەی شەڕی دژ بە كۆرۆنا-دان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە

به‌ هه‌وڵی‌ پەرلەمانتارێكی یەكێتی، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی فیدراڵی سه‌نته‌رێكی‌ پشكنینی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سلێمانی‌ ده‌كاتەوە و دەرمان بۆ…
Total
0
Share