گاری کاسپارۆڤ: ئۆکرانیا موڵکی پوتین نییە

گاری کاسپارۆڤ، یاریزانی بەناوبانگی ڕوسیی شەترەنج، هۆشداری بە وڵاتانی خۆرئاوا ‏دەدات، بەوەی ڕێگری لە پوتین بكەن ئۆكرانیا داگیر نەكات، ئەگەر نا هەڕەشەكانی ‏سەردەكێشێت بۆ بەكارهێنانی ئەتۆم.‏

کاسپارۆڤ، سەرۆکی ئێستای دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤ (‏HRF‏) و پاڵەوانی پێشووتری ‏جیهان لە یاریی شەترەنجدا، هۆشداریی بە وڵاتانی خۆرئاوا دا، “ڕێگەدان” بە ڤلادیمێر ‏پوتین سەرۆکی ڕوسیا بە وێرانکردنی ئۆکرانیا، مەترسیی ململانێی جیهانی و ئەگەری ‏بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی زیاد دەکات.‏

پاڵەوانە ڕووسییەكە وڵاتانی خۆرئاوای تۆمەتبارکرد بەوەی دەیانەوێت “بگەڕێنەوە سەر ‏دۆخی ئاسوودەبەخشی گەندەڵییەکەی خۆیان، كە بریتییە لە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی و ‏سەپاندنی سزای لاواز و قسەی سەرزارەکی لەبارەی دیموکراسییەوە و پاشانیش ‏بانگێشتکردنی پوتین بۆ داڤۆس و کۆبوونەوەکان”.‏

زیاتر لەوەش دەڵێت، “ئێستا پرسی ئۆکرانیا هەڵوێستی خۆرئاواییەكانی ئاشکراکردووە، ‏چونکە كیێڤ نایەوێت بە هێواشی بەرەو دۆڕان بڕوات، یان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ‏بدۆڕێت و دەیەوێت براوە بێت. درۆن و چەکی دوورمەودا بدەن بە ئۆکرانیا، تا بتوانێت ‏لە سەرچاوەی کێشەکە بدات و خەڵکەکەی بپارێزێت. ئۆکرانیا هی پوتین نییە، بۆیە چیدی ‏وا مەمەڵەی لەگەڵدا مەکەن”.‏

کاسپارۆڤ پێشتر بەرەی یەکگرتووی سڤیلی پێکهێناوە و بووەتە ئەندامی “ڕوسیاکەی تر”، ‏کە هاوپەیمانییەکە دژایەتیی سیاسەت و بڕیارەکانی پوتین دەکات و هەروەها سەرۆکی ‏دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤیشە.‏

بابەتی پێشتر

گۆڕی پیاوێک دەدۆزرێتەوە کە هەزار ساڵ لەمەوپێش پیشەی توێکاریی کردووە

بابەتی دواتر

یونسێف: زیاتر لە نیوەی منداڵانی ئۆکرانیا دووچاری بێلانەیی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share