بەشێک لە دارەکانی شاری یاریی هەڵەبجە دەبڕدرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەشێک لە دارەکانی پارکی شاری یاریی ئەو شارەیان بڕیوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گاز کراوەتە بنی دارەکانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی شارەوانیی هەڵەبجەدا هاتووە، ئیدارەی پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەشێک لە دارەکانی پارکەکەیان بڕیوەتەوە بەهۆی ئەوە گاز کراوەتە بنی دارەکان.

ئاماژە بەوەکراوە، نازانرێت گازەکە چۆن و لەلایەن کێوە کراوەتە بنی ئەو دارانە بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لەڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكەی هەولێر دەستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی “تۆمەتباری سەرەكی” رووداوی كوشتنی خێزانە سێ كەسییەكە رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، تۆمەتباری…
Total
0
Share