سبەینێ زەوی دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوونی بەسەر ژمارەیەك هاوڵاتیدا راگەیاند و دەڵێت، سبەینێ ئامادەبن.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار رایگەیاند، تیروپشک بۆ پێدانی قەرەبووی زەوی بە دانیشتووانی لیوا رەشەکە ئەنجامدەدرێت و داوا لەو هاوڵاتییانە دەكات كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە، سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر 11ی بەیانی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشکی وەرگرتنی زەوی.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوەكەیدا ئاشكرایكردووە، سبەینێ تەنها تیروپشک بۆ وەجبەی یەک دەکرێت و لە رۆژانی داهاتوودا تیروپشک بۆ وەجبەکانی (دوو و سێ) دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share