ئاسایشی هەولێر: هەر كەسێك لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت تەقە بكات دەستگیردەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك لەسەر تەقەكردن لەناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر دەستگیركراوە و دەشڵێت هەر كەسێك تەقە بكات دەستگیردەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تۆمەتبار (د ، أ ، ر) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبَێلی شاری هەولێر بە چەكی جۆری كلاشینكۆف تەقەی كردبوو، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركراو دەدرێت بە دادگا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر كەسێك لەهەر پلە و پۆستكێدابێت و لەسەر هەر كێشەو ناكۆكییەك، چەك بەكاربهێنێت و تەقەبكات لەلایەن هێزەكانمان وە دەستگیردەكرێت و رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share