بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگای دژەتیرۆر كۆبووەوە

سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەزگای دژەتیرۆر کۆبووەوە و داوایکرد بەهەمان ڕۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆیانەوە بەردەوامبن لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر-CTG کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزەکە ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشەوە کرا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەروەریی یاسا تاوتوێکران.

بافل جەلال تاڵەبانی دەستخۆشی و پێزانینی ئاڕاستەی هێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. داواشیکرد بەهەمان ڕۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆیانەوە بەردەوامبن لە ئەرکەکانیان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بە ھەماھەنگی و ھاریکاری ھەواڵگری و سەربازی لەنێوان ھەرێم و عێراق کرد و وتی، “ئەرکی ئێوەیە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە ھاوکاربن و ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ھەوڵدابن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی تایبەت بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی سووری دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share