ئیلۆن مەسك تویتەری كڕی

ئیلۆن مەسك

ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری ئەمریكی دواجار بووە خاوەنی تویتەر بە بڕی 44 ملیار دۆلار، لە هەنگاوێكدا كە بە سەركەوتن بۆ دەوڵەمەندترین كەسی جیهان دادەنرێت.

تویتەر ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی بە مەسك بەرامبەر 54.20 دۆلار بۆ هەر پشكێك، واتە بە زیادەی 38%ی نرحی پشكەكانی لە بازاڕدا بەر لە ڕاگەیاندنی نیازی مەسك بە كڕینی، دوای ئەوەش ئاشكراكرا كە خاوەن گەورەترین پشكەكانیەتی.

خاوەندارێتییەكەی تویتەر دەسەڵات بەسەر پرسە كۆمەڵایەتی و سیاسییە گرنگەكان دەداتە مەسك، ڕەنگە گرنگتر لەهەموو ئەوانە ئەو سانسۆرە بێت كە كراوەتەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوو بەهۆی ڕووداوی هەڵكوتانەسەر بینای كاپیتۆڵ لە 6ی كانونی دووەمی ڕابردوو، وەك ئەوەی واشنتن پۆست ئاماژەی پێداوە.

مەسك لە ڕاگەیەنراوی تایبەت بە كڕینی كۆمپانیاكەدا وتی، “ئازادی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموكراسیەتیی كاریگەرە، تویتەریش گۆڕەپانێكی مەدەنی ژمارەییە كە تیایدا تاوتوێی كاروبارە زیندووەكانی ئایندەی مرۆڤایەتی دەكرێت”.

دووپاتیشیكردەوە، دەیەوێت پەرە بە تویتەر بدات بۆ ئەوەی باشتربێت زیاتر لەهەر كاتێكی پێشوو لەڕێی باشكردنی بە تایبەتمەندی زیاتر.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر لافاو دروستبوو

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین بەهادین: دەستێوەردانی دەرەكی ڕێگرە لە ڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share