وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەم، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.