سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ئاشکرایدەکات، سبەینێ هەزار دینار لە نرخی غاز دەشکێت و لە 3500 دینارەوە دەبێتەوە 2500 دینار.
عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سبەینێوە نرخی مەترێک غاز لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سێ هەزار و 500 دینارەوە بۆ دوو هەزار و 500 دادەبەزێت، هەروەها نرخی لیترێک غازی ماڵان لە 675 دینارەوە بۆ 550 دینار دادەبەزێت.
وتیشی، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدەین کە سەرەڕای ئەوەی کێڵگەی کۆرمۆر 20 ڕۆژە لە بەرهەمهێنانی غاز وەستاوە، بەڵام ئێمە بڕێکی زۆرباش غازمان هەڵگرتووە و ڕێگە نادەین ئەزمە و قەیرانی کەمیی غاز دروست ببێت.