کێبڵی شەحنی ئایفۆن یەکێتیی ئەوروپای هەراسانکردووە

کێبڵێکی شەحنی دووسەرە

پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایل، بەتایبەتی کۆمپانیای ئەپڵ کردووە، کێبڵێکی شەحنی هاوبەش دروستبکەن کە بۆ هەموو مۆبایل و تابلێتەکان بشێن.

پێشتر هانی کۆمپانیاکان درابوو پێکەوە کار لەسەر دروستکردنی کێبڵێکی جیهانی بکەن بۆ هەموو مۆبایل و تابلێتەکان بشێن، بەڵام بە وتەی بەرپرسان، “ڕێککەوتنی خۆبەخشانەی هەندێک بکەری سەرەکی پیشەسازییەکە ئەنجامی خوازراوی لێنەکەوتەوە”.

ئەم پێشنیارەش ڕەنگە ببێتە ئاڵەنگارییەک بۆ کۆمپانیای ئەپڵ، کە یەک ملیار ئایفۆن و ئایپادی هەناردەکردووە و کێبڵی لاتینینگ “Lightening”ـیان بۆ بەکاردێت.

بە وتەی بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەگەر کێبڵی شەحنەکان بگۆڕدرێن و بکرێنە یەک کێبڵێ جیهانی، ئەوا ژیانی بەکارهێنەرانی ئاسانتر دەبێت و یارمەتی ژینگەش دەدات، بەوپێیەی کێبڵە کۆنەکان ساڵانە ٥١ هەزار تۆن پاشماوەی ئەلیکترۆنیی لێدەکەوێتەوە.

یەکێتیی ئەوروپا چەندین ساڵە داوا دەکات یەک کێبڵی جیهانی دروستبکرێت. مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووش، کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، “یاسایەکی لەو شێوەیە داهێنان دەکوژێت، زیان بە ژینگە دەگەیەنێت و بەکارهێنەرانیش بێزار دەکات”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تەماشاکردنی فیلم و چوون بۆ سینەما گرنگە بۆ لەش و مێشک

بابەتی دواتر

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بناسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share