گۆگڵ نەخشەی عێراق و کوردستانی نوێکردەوە

دوای تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر لە نوێنەکردنەوەی نەخشەی عێراق لەسەر خزمەتگوزاریی Google Maps، دواجار ئەو کۆمپانیایە نەخشەکەی نوێکردەوە.

پێشتر کاتێک بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری Google Maps دەیانویست خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن، نەخشەکە تەنها ساڵی 2007ی نیشان دەدا، ئەوەش کێشەی بۆ بەکارهێنەران دروستدەکرد، کە شوێنە نوێیەکان نەدۆزنەوە.

لە ئێستادا کۆمپانیای Google نەخشەی ساڵی 2019ی عێراق و هەرێمی كوردستانی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکردووە، ئەگەرچی کۆنترە لە نەخشەی وڵاتانی دیکە، بەڵام بەراورد بە نەخشەكەی پێشوو (2007) نوێکردنەوەیەکی بەرچاوە.

ئەم نوێکردنەوەیەی کۆمپانیای Google بۆ نەخشەی عێراق، دەتوانێت هاوکارێکی باشبێت بۆ ئەوکەسانەی سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەردەگرن، چونکە شوێنە نوێیەکانی تێدایە و ناو و ناونیشانی شوێنەکانی دیکەش بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل بەردەوامیی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
Total
0
Share