بۆ یەكەمجار وێنەی یەك ئەتۆم بە تیشكی ئێكس گیرا

لە زانكۆی ئۆهایۆ لە ئەمریكا بۆ یەكەمجار توانرا وێنەی تاكە ئەتۆمێك بە تیشكی ئێكس بگیرێت.

دەستكەوتە زانستییەكە بە دۆزینەوەیەكی نوێ ناودەبرێت كە دەبێتەهۆی گۆڕینی جیهان.

لوقمان حەوێز، شارەزا و زانستخوازی كورد رایگەیاند، وێنەكە ناوكی گەردیلەیەکی توخمی ئاسنە.

ئەتۆم واتا ناوک و خولگەی ئەلیكترۆنەكان، ئەو دەنکۆڵە سورانەی دەردەكەون بریتین لە نیوترۆن و پرۆتۆنەكانی ناو ناوك.

دۆزینەوەكە لەلایەن تیمێکی زانایانی زانکۆی ئۆهایۆ، تاقیگەی نیشتمانیی ئارگۆن، زانکۆی ئیلینۆیس-شیکاگۆ و ئەوانی دیکە بە سەرۆکایەتیی ساو وای هلا، پرۆفیسۆری فیزیای زانکۆی ئۆهایۆ و زانای تاقیگەی نیشتمانیی ئارگۆن ئەنجامدراوە.

زانكۆی ئۆهایۆ بڵاویكردووەتەوە، دۆزینەوە زانستییەكە “دەتوانێت شۆڕشێک لە شێوازی دیاریکردنی مادەکانی زانایاندا دروست بکات”.

بۆ خوێندنەوەی بابەتەكە بە زمانی ئینگلیزی كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share