پۆستی كادیرێكی پارتی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغداد تووڕە دەكات

نایف كوردستانی و ڕێبەر ئەحمەد

دوای ئەوەی كادرێكی پارتی سووكایەتی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كرد و ئەوەش كاردانەوەی شوێنكەوتووانی مەرجەعیەتی لێكەوتەوە، پارتی خۆی لەو كادیرە بێبەری كرد.

نایف گەرگەری ناسراو بە نایف كوردستانی كادرێری پارتی سووكایەتی بە عەلی سیستانی كرد و لایەنگرانی مەرجەعیەت گەماڕۆی بارەگای پارتیان لە بەغداد دا، درەنگانی ئەمشەو پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، نایف كوردستانی هیچ پەیوەندییەكی بەو حزبەوە نییە.

ئەمەش لەكاتێكدایە چەندین وتار، لێدوان و چاوپێكەوتنی ئەو كەسە لە میدیاكانی پارتییەوە وەك ڕاوێژكاری بارزانی بڵاوكراونەتەوە و لە وێنەیەكیشدا لەگەڵ مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەركەوتووە.

حاشاكردنی پارتی لە كادیرێكی خۆی و ڕاوێژكاری بارزانی لە كاتێكدایە، ئەو حزبە هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ و بە پارە و پاڕانەوە لە پەرلەمانتارە جیاجیاكان دەیەوێت دەنگ بۆ دەرچوونی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەمانەوێت لە بەغداد و بەسرە بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمبهێنین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنیزینی ئۆکتان بەرز، یاخود…
Total
0
Share