سەید عەممار حەكیم: سەرۆك مام جەلال موڵكی كورد و هەموو عێراقییەكان بوو

سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میانی سەردانێكيدا بۆ شاری كەركوك رایگەیاند، “سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی گەورەی نیشتمانی بوو كە تەنها موڵكی یەكێتی و كورد نەبوو، بەڵكو موڵكی هەموو عێراقییەكان بوو”.

راشیگەیاند، سەرۆك مام جەلال بە لێهاتوویی خۆی بەردەوام چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنە سیاسی و ناكۆكەكان بوو لە عێراقدا.

وتیشی، “پێویستە سوود لە ئەزموونەكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرین كە دەیتوانی لە یەككاتدا سەرجەم لایەنە جیاوازەكان كۆبكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: گۆڕانکارییەکان لە شوێنی بازگەکاندا بەرئەنجامی دیراسەیەکی وردی دەزگاکەمانە

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، گۆڕانکاریی لە شوێن و هەڵکەوتەی بازگەکان بەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و دیراسەیەکی وردی…
Total
0
Share